عوسمان عه‌بدوڵڵا به یه‌کجاری وازی له گۆرانیبێژی هێنا
من وه‌ک هونه‌رمه‌ند "عوسمان عه‌بدوڵڵا" به یه‌کجاری وازم له گۆرانیبێژی هێنا، ئه‌وه‌ش دوای 10 ساڵ کار کردنم له دنیای هونه‌ری.
من خۆم ئه‌و بڕیارم داوه به‌بێ بوونی هیچ هۆکارێکی تایبه‌تی، به‌ڵکو ئه‌م بڕیاره هۆکاره‌کانی گشتگیرن و ده‌مه‌وێت هه‌ر تاکێک خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بڕیاره‌که‌م هه‌بێت، چونکه وا هه‌ست ده‌که‌م هۆکاره‌کان زۆر رونن، پێویستی به ئاماژه پێکردن نییه، نه‌ک هه‌ر وازهێنان، به‌ڵکو بڕیاری بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه تازه و ئاماده‌کراوه‌که‌شم داوه، له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به دووری نازانم له ماوه‌یه‌کی نزیکدا، ئه‌گه‌ر بۆم بکرێ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی پێشووشم له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان له بڵاوکردنه‌وه بوه‌ستێنم. |